ZNA - ههولێر
لە هێرشێکی هێزەکانی سوپای سووریادا بۆ سەر گوندی سەرمین لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئیدلب، منداڵێکی ساوا گیانی لەدەستدا و چوار هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.
گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات لەگەڵ سوپای سووریادا لە قەزای سەراقیب لە ئیدلب جێگیرکراون. بە مووشەکی زەمین بە زەمین هێرشیان کردە سەر گوندی سەرمین لە ڕۆژهەڵاتی ئیدلب.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەکانی بەرگریی مەدەنییەوە بڵاوکراوەتەوە، لەو هێرشەدا منداڵێکی ساوای هەشت مانگان گیانی لەدەستداوە و چوار هاووڵاتی دیکەش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
AA
ئەم هەواڵە 196جار خوێندراوەتەوە |