English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول بە ئاسانی ئەستۆن ڤێلای تێکشکاند
2023-09-03 [05:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوول میوانداری یانەی ئەستۆن ڤێلای کرد.

 

لە ئەنجامدا لیڤەرپوول توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە ئەستۆن ڤێلا بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 3دا لیڤەرپوول گورزی خۆی وەشاند و گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان دۆمینیک سۆبۆسلای تۆمارکرد، دوای هێرشە بەردەوامەکان یاریزان کاش بەهەڵە لە خۆیان گۆڵی دووەمی لیڤەری تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا هەردوو یانە چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ئەوەبوو محەممەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی خۆی و سێیەمی لیڤەرپوولی تۆمارکرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم سەرکەوتنە، بووە خاوەنی 10 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، ئەستۆن ڤێلاش 6 خاڵی کۆکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad