هەولێر – ZNA
بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Indiana Jones" بەناوی " Jones and the Dial of Destiny" لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی جیهاندا 381 ملیۆن و 81 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 34 خولەکە. داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 174 ملیۆن و 221 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 206 ملیۆن و 859 هەزار دۆلارە. یەکەم نمایشکردنی فیلمەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشکرا و هاریسن فۆرد، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە نمیاشەکە ئامادەبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad