English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بە ڕیمۆنتادا شکستی بە مانچستەر یونایتد بردەوە
2023-09-03 [09:22 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی هەفتەی چوارەمی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد کرد.

 

لە ئەنجامدا تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی شەیتانە سوورەکان هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا، یاریزان ڕاشفۆرد توانی لە خولەکی 27 گۆڵێک بۆ مانچستەر یونایتد تۆماربکات،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا یەک خولەک مارتین ئۆدیگارد گۆڵی یەکسانی بۆ ئارسناڵ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەم یارییەکە هەردوو یانە چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام بێ ئەنجام بوو تاکو خولەکی 89 ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ ئارسناڵ هەژمارکرد بەڵام ڤار بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە و پاش چەند چرکەیەک گارناچۆ گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد بەڵام دووبارە ڤار رەتی کردوە،

 لە خولەکی شەشی زیادکراوی تایمی دوووەم دێکلان رایس گۆڵی دووەمی یانەی ئارسناڵی تۆمارکرد و لە خولەکی 11ی زیادکراو گابرییەڵ خیسۆس گۆڵی سێیەمی گەنەرزی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە ئارسناڵ خاوەنی 10 خاڵە و لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندیە و شەیتانە سوورەکان بە شەش خاڵ لە پلەی 11 دایە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad