هەولێر – ZNA به چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كتێبخانه گشتییه‌كانی سلێمانی، فێستیڤاڵی هه‌فته‌ی چالاكی كتێبخانه ده‌ستیپێكرد.
وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان له وتارێكدا وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كه، رایگه‌یاند، وەزارەتی رۆشنبیری لەم کابینەیەدا گرنگی بە کتێب و کتێبخانەکان داوە، چەندین پێشانگە و پڕۆژەی خوێندنەوەی کتێبی لە شار و شارۆچکەکان ئەنجامداوە، بەشداری کارای لەکردنەوەی پێشانگاکانی نێودەڵەتی کتێب لە سلێمانی و هەولێر هەبووە و لە پێشانگەکانی وڵاتان بەشداربونە.
فێستیڤاڵه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری سلێمانی ده‌ستیپێكرد و بڕیاره تا 7ـی ئەم مانگە بەردەوام بێت، تێیدا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كرێن. له‌وانه: كردنه‌وه‌ی پێشەنگه‌كانی (كتێب، كاری ده‌ستی، فۆتۆگرافی، شێوه‌كاری منداڵان)، نمایشی فیلم، رێزلێنان له خێزانی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كۆچیی دواییان كردووه، خوێندنه‌وه‌ی شیعر، نمایشیكردنی چالاكییه‌كان، سازكردنی سیمینار و كۆڕی شیعر خوێندنه‌وه.
له ده‌ستپێكی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان، وتی: پیرۆزبایی لە نووسەران و خوێنەران و کتێب دۆستان دەکەم، بەبۆنەی ئەم فێستیڤاڵە پڕچالاکییە هەمە رەنگەی رۆشنبیری، ئەدەبی و هونەری.
ئەم هەواڵە 73جار خوێندراوەتەوە |