ZNA- هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەمەبەستی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە مەنامە، ئێلی کۆهین وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گەیشتە مەمانەی پایتەختی بەحرەین.
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڵاویشیکردەوە، سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ بەحرەین ماوەی دوو رۆژی دەخایەنێت و تیایدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بەحرەین، بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان تاوتوێ دەکات.
سەردانەکەی ئێلی کۆهین بۆ بەحرەین، بەیەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل بۆ بەحرەین دادەنرێت لەدوای ئەنجامدانی رێککەوتنی ئەبراهام لەنێوان ئیسرائیل و بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی بەنێوەندگیری ئەمریکا.
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |