ZNA: هەولێر بەشێکی زۆری ئافرەتان بەدەست کێشەکانی هەڵوەرینی قژیانەوە دەناڵێنن و چەندین چارەسەری جیاواز بەکاردەهێنن.
کێشەکانی قژ و ئاگادارنەبوونی زۆربەری جار دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، چەندین هەڵەی باوی ڕۆژانە هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ وەک: -
بڕینی قژ بە بەردەوامی، زیادەڕەوی کردن لە بڕینی قژدا بە بەردەوامی زیانی دەبێت، دوای هەر جارێک بڕین پێویستە ماوەیەک هەبێت بۆ گەشە کردنی قژ. -
بەستنی قژ بە هەموو جۆرەکانینەوە و بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ زیانی تەندروستی هەیە و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی. -
ئاگادارنەبوونی قژ و بەکارهێنانی بەرهەمی ناتەندروست هۆکارێکی دیکەیە، پێویستە بەرهەمی تەندروست و تایبەت بە جۆری قژ بەکاربهێنرێت. -
بڕینی قژ بەشێوەیەکی هەڵە هۆکارێکی دیکەی هەڵوەرینی قژە
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |