English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ڕاپەڕینەکەی ئەیلولی کەرکوک/دڵی کوردستان
2023-09-05 [05:41 AM]

د. امیر شێخە رەسوڵ


زۆرینەی زۆری پارێزگای کەرکوک کوردن، هەروەکو هەمیشە لە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی پارێزگاکە- سەڕەڕای دابڕانی چەند قەزاو شارەدێی کوردنشین لە سنوری ئەم پارێزگایە- دەرکەوتوە. 
جوگرافیای کەرکوک هەروەکو لە سەرچاوە مێژووییەکان-سەرچاوەی ‌‌‌‌‌عوسمانی و بیانییەکان- هاتوە، بەشێکە لە کوردستان وە کاتی دروستبونی عیراق١٩٢٠ (ویلایەتی بەغداد وە بەسڕا)  کەرکوک لە دەرەوەی ئەم سنورە بووە بەڵکو سەر بە ویلایەتی موسڵ بووە کە ئێستا دەکاتە هەرێمی کوردستان.
پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ مادەی ١٤٠ بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە دەستوور جێگیربوو وە عەرەبە شۆڤێنیە بەعسیەکان کە ڕژێمی سەدام بۆ تەعریب کردنی کەرکوک هێنابوونی قەرەبوو کرانەوە، دەبوو واز لە کەرکوک و زەوی و زاری کوردە کەرکوکییەکان بهێنن وە بەپێی مادەی دەستوری لە پارێزگاکە بە یەکجاری دەرچن.

کەچی ئێستا پاش ئەو هەموو ڕووداو و جەنگی کەنداو و ڕزگارکردنی عێراق لە دەستی فاشستەکان ساڵی ٢٠٠٣ جارێکی تر ستەم و زوڵم بۆ سەر کوردان دەگەڕێتەوە، هەروەکو هیچ گۆڕانکارییەک لە مێژوو و دیرۆک ڕووی نەدابێ. 
کوا فێر بوون و دەرس وەرگرتن لە مێژوو؟
کوا دیموکراتیەت ، یەکسانی؟
کوا دادپەروەری؟
چۆن کورد لەم ووڵاتە هەست بکات کە یەکسانە بە عەرەب و تورکمان!
لە مێژوو دەرس وەرناگرن، هەموو هێزو تواناو ستەمی ڕژێمی پێشوو دەرهەق بە کورد ئەنجامەکەی چی بوو، بۆ ڕژێم؟ بۆ کورد ؟
دەسەڵاتدارانی عێراقی ئێستا گەر دووبارە چاوویان لە ستەم و زوڵم بێت چارەنووسیان لە ڕژێمی پێشوو باشتر نابێت، چونکە مێژوو سەلماندو یەتی ئیڕادەی کورد ناشکێ.
 سەرکردایەتی کورد خاوەنی  ئەزموونێکی دوور و درێژە، سەرۆک مەسعود بارزانی گەرەنتییە بۆ مافەکانی گەلی کوردستان کە بەهیچ شێوەیەک نەسازان(مساوەمە) وە نە مزایەدە لەسەر مافەکان دەکات.
گەلی کوردستان سەرکردەی خۆی خۆشدەوێت لە ژێر ئاڵای کوردستان لە دەوری ڕێبەری خۆی کۆ دەبێتەوە شانازی پێوە دەکات.
کورد بە هەهوو لایەنە سیاسیەکانی سەڕەڕای هەموو جۆرە بیرو ڕاکانی لەژێر چەتری سەرۆک بارزانی یەکگرتوو دەبێ و سەردەکەوێ.
گەر ناحەزانی کورد بە هەموو جۆرە بیروڕا و ڕەنگی جیاواز و مەزهەبی جیا یەکگرن وە پلان دژی کورد دابنێن، کوردیش هۆشیارە، ساویلکە نییە لێک دابڕان و ناکۆکی بەلاوە دەنێ و ئەرکی مێژووی خۆی جێ بەجێ دەکاو هەڵەی کۆن دووبارە ناکاتەوە و فرسەت لە دەست نادات، دەست لە ناو دەست بۆ داهاتویەکی باش هەنگاوو دەنێ و پلانی ناحەزان لە گۆڕ دەنێ.
بژی کوردو کوردستان شەکاوە بێت ئاڵاکەی 
بژی یەکێتی هێزە سیاسیە کوردستانییەکان 
تەمەنی درێژ بۆ سەرۆکی کورد مەسعود بارزانی.





ئەم هەواڵە 490جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad