ZNA- هەولێر
باڵوێزی سعوودیە لە ئێران ڕۆژی سێشەممە گەیشتە تاران و هاوتا ئێرانییەکەی بەهەمان شێوە گەیشتە ڕیاز.
چەند مانگێک لەمەوبەر بە نێوەندگیریی چین سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان هەردوو وڵات گەیشتنە ڕێککەوتن.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئێران و عەرەبستان لەسەر زۆربهی لە قەیرانەکانی ناوچەکە ناکۆکییان هەبووە، لەوانە شەڕی ناوخۆی سووریا، ناسەقامگیریی سیاسی لە لوبنان و شەڕی ناوخۆی یەمەن.
دوای گەیشتنی باڵیۆزی سعوودیە بۆ تاران، جەختی لە "گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کۆبوونەوەکان"ی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
ئەم هەواڵە 73جار خوێندراوەتەوە |