English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بە هۆی چلەی ئیمام حوسێن 1850 گەشت بۆ فڕۆکەخانەکانی عێراق کراوە
2023-09-06 [08:57 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق ئامارێکی بەرایی ژمارەی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێنی بڵاوکردەوە، بەو پێیەی کۆی گشتیی ئەو گەشتانەی دێنە عێراق گەیشتە 1850 گەشت، کە زیاتر لە 250 هەزار کەسیان هەڵگرتووە.

عیماد عەبدولڕەزاق ئەسەدی، سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی، کە تێیدا سەرپەرشتی کارەکەمان کرد و لە ڕێگەی کارێکی یەکگرتووەوە"، تیمێک بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی کارکردن لە فڕۆکەخانەکانی (بەغدا - بەسرە - نەجەف) بۆ چەند ڕۆژێکی لەسەریەک بەمەبەستی دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە پێویستەکان بۆ زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێنی، و ژمارەیان لە ڕۆژانی سەردانەکەدا نزیکەی 257,000 هەزار سەردانیکەر بووە، بە کۆی گشتی 1850 گەشت کە لەلایەن فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە وەرگیراون.

جەختیشی لەوە کردەوە کە "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە پێشەنگی ئەو ئامارەدایە، بەو پێیەی 1400 گەشتی وەرگرتووە بە 200 هەزار سەردانیکەر، دواتر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بە 400 گەشت و 50 هەزار سەردانیکەر، دواتر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بە 50 گەشت و 7 هەزار سەردانیکەر، ئەم ئامارە لە ماوەی 15ی ئاب تا 3ی ئەیلوولی ئەم مانگە بووە.





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad