English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی تۆمار كرد
2023-09-06 [09:03 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە؛ دوای ئەو بەرزبونەوە بەرچاوەی نرخی نەوت تۆماری كرد، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە 90 دۆلار و 60 سەنتەوە دابەزی و بە 90 دۆلار و 16 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە ئێوارەی رابرود 44 سەنت دابەزیوە.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە 87 دۆلار و 35 وە دابەزینی تۆمار كرد و گەیشتە 86 دۆلار و 79 سەنت و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ 56 سەنت دابەزینی تۆمار كرد.

 

گۆڕانکارى لە نرخی نەوت لە کاتێکدایە، هەریەک لە عێراق و روسیا و سعودییە و ئیمارات و جەزائیر و کوێت و عومان رایانگەیاند، بەشێوەیەکی خۆویستانە و بە ئامانجی سەقامگیری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان و راگرتنی هاوسەنگی لە نێوان خواست و خستنە بازاڕدا بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتیان کەمکردەوە.





ئەم هەواڵە 70جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad