وەزارەتى خوێندنى باڵا‌و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکاتەوە بۆ پێشکەشکردن و پڕکردنەوەى فۆڕمى زانکۆلاین، ڕوو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمى نین و تەنها بۆ دەستکەوتنى بڕێک پارە فۆرم بۆ دەرچوان پڕ دەکەنەوە، چونکە وەزارەت بەرپرس نابێت لەهەر هەڵەیەک لەکاتى پڕکردنەوەى فۆڕمەکانتان.
بۆ به‌رچاوڕونی زیاترى ده‌رچووانی پۆلی دوانزه و ئاشنابوونیان به سیستمه‌كانی وه‌رگرتن دەتوانن سەردانی وێبسایتى (www.regayzanko.com) بکەن و ڕێبەرى وەرگرتن بە وردى بخوێننەوە وەک بنچینەیەک بۆ پڕکردنەوەى فۆرمەکانتان، هەروەها دەتوانن سەردانى (مەڵبەندەکانى ڕاوێژکارى زانکۆکانى کوردستان) بکەن بۆ وەرگرتنى ڕونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن به سیستمه جیاوازه‌كانیەوە، ئه‌مه‌ش ده‌ره‌فه‌تێكی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی دەرچوان به‌ر له‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانی سیستمه‌كه بن و هەوڵ بدەن خودى خۆیان فۆڕمەکان پڕبکەنەوە.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |