English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. هۆڵەندا بەئاسانی شکستی بە یونان هێنا
2023-09-08 [11:50 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024دا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا میوانداری هەڵبژاردەی یۆنانی کرد.

 

لە ئەنجامدا هۆڵندا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە یۆنانیەکان بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریزان مارتین لە خولەکی 17 گۆڵی پێشکەوتنی هۆڵندا تۆمارکرد،

 

دوای ئەوە هەڵبژاردەی هۆڵەندا هێرشەکانیان چڕکردەوە و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 31 و 39 لەڕێگەی گاکپۆ و ڤێگۆرست تۆماربکات.

 

تایمی دووەم هەردوو هەڵبژاردە چەندین هەوڵیاندا بۆگۆڕینی ئەنجامەکە، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم بردنەوەیە هەڵبژاردەی هۆڵندا لە کۆی ئەنجام دانی سێ یاری خاوەن شەش خاڵە و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت.





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad