ZNA:هەولێر
کزی چاو چەندەها جۆری جیاوازی هەیە کە دەکرێت لە هەر بەشێکی چاودا ڕووبدات کە ئەمەش کاریگەری لەسەر گۆشە جیاوازەکانی بینین دادەنێت، وەکو چۆن هەر جۆرێک لەم جۆرانە بە نیشانەی تایبەت بە خۆی جیا دەکرێتەوە، بۆیە نیشانەکانی کزی چاو دەبێت لای کەسی تایبەتمەند دەستنیشان بکرێت و ڕێگاکانی چارەسەر ڕوونبکرێتەوە، لە دیارترین جۆرەکانیش:
لەدەستدانی بینینی چەقی: ئەم حاڵەتەش وەکوو خاڵێکی نابینایی دەردەکەوێت لە چەقی چاوی کەسەکەدا.
لەدەستدانی بینایی پەراوێز یان لاتەنیشتەکان: ئەم حاڵەتە بە لەدەستدانی بینایی دەناسرێت لە لاتەنیشتەکان و بەشی سەرەوە یان خوارەوەی چاو، بەڵام بینین لە چەق و بەشی ناوەڕاستی چاوەوە کێشەی نییە.
توشبوون بە شەوکوێری: بریتییە لە نابینایی یان کزی چاو لەو ناوچانەی ڕووناکیان کەمە وەکو ستەیجەکان یاخود دەرچوون لەماڵ لە شەودا.
لێڵی و ناڕوونی بینین: لەم حاڵەتەدا تەنە نزیک و دوورەکان بە شێوەیەکی ناڕوون دەردەکەون.
بینینی تەماوی: کەسانی توشبوو بەم حاڵەتە هەست دەکەن کە مەودای بینینیان بەتەواوەتی داپۆشراوە بە فیلم و بە شەوارەیی دەیبینن.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |