English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەرکوك دڵی کوردستانیەکانە
2023-09-09 [06:08 AM]

نووسنی:هۆزان موئەیەد عەلی



بڕیاری گەڕانەوەی كورد بۆ كەركوك بەستراوە بە رادەست كردنی بارەگا داگیركراوەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمەش بۆ خۆی نیشانی دەدات پارتی وەك هێزێكی كوردستانی لە لایەن داگیركرانیشەوە دانپێدانراوە و خەڵكی شاری كەركوكیش لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی لە ژێر داگیركاری خیانەتی 16ئۆكتۆبەر بوونە بەهاتنەوەی پارتی خوشحاڵ و هەست دەكەن كورد دێتەوە شارەكە واتا شارەكە دەكەوێتەوە ژێر دەستی كورد و ئازادییەكانیان بۆ فەرهەم دەبێت.
شۆڤینیەكان بەم بڕیارە نیگەران بوون چوونكە دەزانن هاتنەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان گەڕانەوەی سیمای كوردبوونی شارەكە زیاتر دەردەكەوێتەوە و كۆتایی بەو زوڵم و زۆرداری و ستەمە دێت كە چەندین ساڵە بەخشیویانە بە كورد، بۆیە رێگەی سەرەكی هاتنە ناو كەركوك لە رێگەی هەولێر و بە دیاری كراوی پێش بارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە كەركوك لەلایەن گروپێكی شۆڤینیەوە گیرا، ئەمەش بووە هۆی دڵگرانی خەڵك و بارگرانی سەر شارەكە، گەنجانی كوردپەروەر و بە غیرەتی شارەكە ئەم زوڵمەیان قبوڵ نەكرد، بەشێوەیەكی هێمنانە و ئاشتیانە و بەبێ بەكارهێنانی چەك و توندوتیژی لە پێناو كۆتایی هێنان بەو رێگرییە ڕژانە سەر شەقامەكان، لەبەرامبەردا بە فیشەك وەڵامدرانەوە، كە 4 گەنجی كورد شەهید بوون و بوون بە بەشێك لە هێمای گەڕانەوەی نەتەوەیی و نیشتیمانی و كوردبوونی شارەكەیان.
ئەو شۆڤینیانەی هەڵسان بە دروست كردنی ئەم رەوشە نالەبارە بەسەر شاری كەركوك رۆژێك دێت باجی قورسی ئەو هەڵوێستە شۆڤینیانەیان بدەن، ئەوان لە هێزەكەی سەدام حوسێن بەهێزتر نین كە بە خۆراگری میللەتی كورد مانەوەی كوردستانی بوونیان راگرت و نەیانهێشت خەونی شۆڤینی و دڕندایەتی سەدام و حزبی بەعس بەدی بێت و چەندین شەهید و قوربانیان لە پێناو دڵ بوونی كەركووكی كوردستانی بەخشرا.
ئەو جۆش و خرۆشە نەتەوەییەی ئەمرۆ لە كەركوك بەدی دەكرێت مایەی دڵخۆشیە و مایەی ترسێكی گەورەیشە بۆ دوژمن و داگیركەرانی كوردستان، ئەمڕۆ یا سبەی ئاڵای پێكەوەژیانی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێكهاتە جیاوازە رەسەنەكانی شارەكە لەوێدا دەشكێتەوە.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad