English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بوومەلەرزەیەک مەغریبی وێرانکرد
2023-09-09 [08:27 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، بەهۆی روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێزەوە، 296 کەس گیانیان لەدەستدا و لانیکەمیش 153 کەسی دیکە بریداربوو.

وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 7 پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە، هەروەها قوربانییەکان لە ناوچەکانی ئەلحاوز، مەراکش، ئۆوارزازاتێ، ئەزیلال، چیچاوا و تارودانت تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بۆ ئەوەی فریاگوزاری سەرەتایی پێویست وەربگرن".

هەروەها، "بومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر و 77 کیلۆمەتر لە باشووری رۆژئاوای مەغریبەوە روویدا".





ئەم هەواڵە 73جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad