English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا هاوكارییه‌كی سه‌ربازی به‌بڕی 600 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ ئۆكرانیا
2023-09-09 [11:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


تەنیا یەک ڕۆژ لە دوای سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بۆ ئۆکراینا و بەڵێندانی بۆ هاوکاریکردنی نوێی وڵاتەکە بەبڕی یەک ملیار دۆلار لە ڕووی سەربازیی و مرۆییەوە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پاکێچێکی هاوکاری سەربازیی نوێی بەگوژمەی ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

پنتاگۆن بڵاویکردەوە پاکێچی هاوکارییەکە کە درێژخایەنە و مەبەست لێی کڕینی ژمارەیەک چەک و کەرەستەی سەربازییە، لە ڕێگەی هەوڵی هاوکاری ئاسایشی ئۆکرایناوە دەستەبەر دەکرێت.

پاکێجەکە کە پێکدێت لە ئامێرەکانی پێداویستی سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئۆکرانیا، سیستمی مووشەکی تۆپخانە (HIMARS)، گوللە تۆپ، ئۆتۆمبێلی جەنگی، تەقەمەنی لەناوبردن و ئامێری هەڵگرتنەوەی مین، هاوکات چالاکییەکانی وەک مەشق و ڕاهێنان و چاککردنەوەش لەخۆدەگرێت.

 

AA





ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad