ZNA- هەولێر
خەسرۆ شەهبازی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ لە سێهەمین فستیڤاڵی ترێی ڕەشی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستاسن ڕایگەیاند، کاری تۆمارکردنی ترێی سەردەشت و برێندەکی جیهانی دەستی پێکردووە و لە قۆناخی کۆتایی دایە.
سێهەمین فستیڤاڵی ترێی ڕەشی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان دوێ شەممە دەستی پێکردووە و سێ ڕۆژان بەردەوام دەبێت.
ڕەزی ترێی ڕەشتی سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی خۆی لە ٣٠هەزار دۆنم دەدات و هەموو ساڵان نزیکەی ٣٠ هەزار تۆن ترێ لەم ناوچەیە بەرهەم دێت.
ئەم هەواڵە 79جار خوێندراوەتەوە |