English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێوەڕسمێك بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان سازکرا
2023-09-10 [06:32 AM]


ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی سەرپرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب وەك رێزگرتنێك بۆ ساڵیادی شەهیدكردنی د.عەبدوڵڕەحمان سلێمان و هەواڵانی، بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو، گۆڕەكانیان لە گۆڕستانی دیانای كۆن نۆژەنكرانەوەو رێوەڕسمێك بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی شەهیدان سازکرا.

مەڕاسیم بە بەشداریی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران حەکیم تێلی، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، شارەوانیەکان و وەبەرهێنان بەرپرسانی حزبی و کەسوکاری شەھیدەکان بەڕێوەچوو.

گۆڕی شەش شەهید، لە گۆڕستانی كۆنی دیانا، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران و بە هاوکاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نۆژەنکرانەوە، کە لە  ٩ی٩ی ١٩٨٠ بەدەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو شەهیدكران.

راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
١٠ی ئەیلول٢٠٢٣





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad