English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی  ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه‌، شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتە شنگال
2023-09-11 [07:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق بەسەرۆکایەتی سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕەوشی ئەمنیی قەزای شنگال، گەیشتە قەزاکە.

گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا ڕەسوڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ دووشەممە، فەریقی یەکەم ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا بە یاوەری ھەریەک لە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریق ڕوکن قەیس خەڵەف محەمداوی و فەرماندەی ھێزە وشکانییەکان، فەریق ڕوکن قاسم محەمەدی، گەیشتووەتە قەزای شنگال.

ەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لە سەردانی شاندەکەی عێراق بۆ قەزای شنگال، ئاگاداربوونە لە ڕەوشی ئەمنی قەزاکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە شاندەکە لەسەردانەکەی بۆ شنگال، ھێزە ئەمنییەکان لە قەزاکە بەسەر دەکاتەوە.

رۆژی ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێم لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و دروستکردنی ئیدارەیەکی نوێ بۆ قەزاکە ڕێککەتنامەیەکیان واژوو کرد.

بەپێی ڕێککەوتننامەکە، ئیدارەیەکی ھاوبەش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی ھەرێم لە شنگال دروست دەکرێت و دۆسیەی ئەمنیی شارەکە بە پۆلیسی خۆجێی و پاراستنی دەرەوەی شارەکەش بە سوپای عێراق و پێشمەرگە دەسپێردرێت و سەرجەم گرووپە چەکدارییە نایاساییەکان دەچنە دەرەوەی سنووری قەزاکە.

بەڵام بەرپرسانی باڵا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان-عێراق لە چەندین بوونەدا ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا ڕێککەوتننامەکە جێبەبەجێ نەکراوە، چونکە ھێشتا شنگال لە دەستی کۆمەڵێک ھێز و چەکداردایە کە ڕێگربوونە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی شنگال.

بەردەوام جەخت لەوە دەکرێتەوە کە تاکە ڕێگا بۆ ئاساییکردنەوەی قەزای شنگال، ئەوەیە، گرووپە چەکدارە نایاساییەکان بەتایبەتیش ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە قەزاکە بچنە دەرەوە و ئیدارەی شنگالیش ڕادەستی خاوەنە ڕەسەنەکانی قەزاکە بکرێت.





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad