English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا هەوڵدەدات سوئید ببێتە ئەندامی ناتۆ
2023-09-12 [06:54 AM]

​ZNA- هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، قبوڵکردنی ئەندامێتی سوید لەناتۆ لەلایەن تورکیا لەگەڵ فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بەو وڵاتە پەیوەستنین پێکەوە.

ماتیو میڵلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند. فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف 16 بە تورکیا لەگەڵ قبوڵکردنی ئەندامێتی سوید لەناتۆ لەلایەن تورکیاوە پێکەوە گرێدراونین، واشنتن پێشتر ئەمەی روونکردووتەوە کە پێویستە پڕۆسەی فرۆشتنی ئێف 16 بەتورکیا لەلایەن کۆنگرێسەوە پەسەندبکرێت.

ماتیو میڵەر ئاماژەی بەوەشدا، لەپرسی فرۆشتنی ئێف 16 بەتورکیا وەزارەتی بەرگری تەنها بڕیاردەر نییە، بەڵکو کۆنگرێسیش هەیە و پێویستە ئەوانیش پەسەندی بکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەساڵی 2021 وە تورکیا داوایکردووە ئەمریکا 40 فڕۆکەی ئێف 16ی  بەبەهای شەش ملیار دۆلار پێبفرۆشێت..





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad