ZNA- هەولێر
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی رووسیا بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوە لە جەرگەی شاری تەرتوس لە کەناراوەکانی سوریا بیستراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سپۆتنیک، سەرچاوەیەک بە ئەم ئاژانسە هەواڵییەی ڕاگەیاندووە، بەرگری ئاسمانیی سووریا هێرشی ئیسرائیلی پەرپەرچداوەتەوە.
بەگوێرەی ئەم هەواڵە ئیسرائیل ویستووەیەتی بەم هێرشە هەندێک خاڵ لە جەرگەی تەرتوس بکاتە ئامانج.
ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاندووە زۆربەی ئەو مووشەکانە پێش ئەوەی ئامانجەکە بپێکن، لەلایەن بەرگری ئاسمانیی سووریاوە لەناوبراون.
ئەم هەواڵە 64جار خوێندراوەتەوە |