English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. پاریس لەناو یاریگای خۆی شکستی هێنا
2023-09-16 [09:47 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی پێنجەمی خولی فەڕەنسا یانەی پاریس سانجێرمان لە ناو یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی نیسی کرد.

 

 لە ئەنجامدا نیسی میوان توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شکست بە پاریس بهێنێت.

 

هەر لە سەرەتای تایمی یەکەم یاریێکی بەهێز دەرکەوت و لە خولەکی 21 تێرم موفی گۆڵێکی بۆ یانەی نیس تۆمارکرد، بەڵام م لە خولەکی 29 ئێمباپێ بە گۆڵێک ئەنجامەکەی بۆ پاریس یەکسانکردەوە.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی نیس بەهێزتر گەڕایەوە و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 53 و 68 لەڕێگەی یاریزانان لەپۆرد و موفیەوە تۆماربکات، 

پاریس سانجێرمان هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ یەکسانکردەوەی ئەنجامەکە، ئەوەبوو لە خولەکی 87 لەلایەن ئێمباپێ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و یارییەکەش بەوشێوەیەکۆتاییهات.

 

بەو ئەنجامە پاریس سان جێرمان بەکۆکردنەوەی هەشت خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت و نیسش خاوەنی نۆ خاڵە و پلەی دووەمی ڕیزبەندی گرتووە.





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad