ZNA - هەولێر
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا رایدەگەینێت، رەنگە تاکۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ ئازەربایجان بگەنە رێککەوتن سەبارەت بە کێشەکانیان.
نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا راشیگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنی ئاشتی درێژخایەن لەگەڵ ئازەرباجیان و ئەگەری هەیە کۆتایی ئەمساڵ رێککەوتنی ئاشتی لەنێوان هەردوولا واژۆبکرێت.
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا باسی لەوەشکرد، بەهۆی داخستنی رێڕەوی لاچین لەلایەن ئازەربایجانەوە، دۆخی هەرێمی ناگۆرنۆ قەرەباغ زۆر خراپە و پێویستە هەرچی زووە رێککەوتنی ئاشتی ئەنجامبدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، هەریەکە لە ئەرمینیا و ئازەربایجان یەکتریان بە نانەوەی ئاڵۆزی لەهەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ تۆمەتبارکرد.
ئەم هەواڵە 43جار خوێندراوەتەوە |