English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی نوێی "Fast and Furious" لە سینەماکاندا
2023-09-10 [04:44 AM]

هەولێر – ZNA


فیلمی سینەمایی "Fast X" لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

بەرهەمهێنەرانی فیلمی سینەمایی"Fast X"، ئاشکرایان کردووە، داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە 704 ملیۆن و 709 دۆلاری ئەمریکییە.

داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 145 ملیۆن و 960 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 558 ملیۆن و 749 هەزار دۆلارە.

ئەم بەرهەمە دەیەمین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Fast and Furious"یە و لە یەکەم رۆژی پێشاندانی 28 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا.

دوایین بەشی ئەم زنجیرە فیلمە بەناوی  "F9: The Fast Saga" بوو و لە 2021 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی 704 ملیۆن و 656 هەزار دۆلاری ئەمریکی بوو.

داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 145 ملیۆن و 960 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 558 ملیۆن و 690 هەزار دۆلارە.

بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە، ئامانجیانە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا 250 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنن.
 





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad