ZNA - ههولێر ماڵپەڕی "میدڵ ئیست ئای" لە زاری بەرپرسێکی تورکیاوە بڵاویکردەوە، تورکیا لە ژوری نابژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس سکاڵای لە دژی عێراق تۆمارکردوە لەسەر دۆسیەی بڕی ئەو ١.٤ ملیار دۆلارەی دەبێت وەکوو قەرەبوو بیداتەوە.
پێشتریش ئاڵپ ئەرسەلان بەیرەکدار وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاندبوو، دەیانتوانی لەگەڵ عێراق لەسەر پرسی هەناردەی نەوتی هەرێم بگەنە چارەسەرێک، بەڵام عێراق رێکاریی یاسایی گرتەبەر، پێویستە ئەوانیش پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانیان بکەن، بۆیە سکاڵا لە دژی عێراق لە دادگای پاریس تۆمار دەکەن.
هاوکات، روون نییە تورکیا دەیەوێت لەرێگەی ئەو سکاڵایەوە تەواوی قەرەبووەکە لەسەر شانی خۆی لابدات، یان تەنها بەشێکی.
لە دوای دەرچوونی بڕیاری نایاسایی هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، بڕی ١.٤ ملیار دۆلاری وەک قەرەبوو بۆ عێراق بەسەر تورکیا لەلایەن ژوری ناوبژیوانی نێودەوڵەتییەوە سەپێندرا.
ئەم هەواڵە 460جار خوێندراوەتەوە |