English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەكانی پێش روودانی جەڵتەی دڵ چین؟
2023-09-18 [10:43 AM]

ZNA: هەولێر


جەڵتەی دڵ بەیەكێك لەو كێشە تەندروستیانە دادەنرێت كە تووشی مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی مردنی كتوپڕ.

جەڵتەی دڵ كاتێك ڕوودەدات كە رۆیشتنی خوێن بۆ دڵ بوەستێت بەهۆی كۆبونەوەی چەوری و كۆلیسترۆڵ و مەوادی دیكە لەشادەمارەكان. كۆمەلێك نیشانەی دیار هەیە كەئاماژەن بۆ روودانی جەڵتەی دڵ ئەوانیش

 

: 1- گێژبوون و هیلاكی: - نابێت رێژەی نائاسایی هیلاكی و گێژبوون پشتگوێ بخرێت كەئەوانە بە نیشانەی سەرەكی ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ دادەنرێت، بۆ نمونە سادەترین كاری وەك رێكخستنی شوێنی نوستن یان خۆشۆردن ببێتە ئەركێكی قورس.

2- بوونی ئازار لەسك: - پێش ڕوودانی جەڵتەی دڵی كتوپڕ لەهەندێك كاتدا هەست بە ئازاری توند لەناوچەی سك دەكرێت كەهەندێك كات دڵتێكەڵهاتن و ئاوسان و تێكچوونی گەدەی لەگەڵ دەبێت.

3- ئازاری سنگ: - هەستكردن بەفشارێكی زۆر لەناوچەی سنگ ناوبەناو لەگەڵ ئازارێكی توند و بێزاركەر نیشانەی پێشوەختی جەڵتەی دڵ دادەنرێت و هەروەها پێدەچێت هەندێك نیشانەی دیكەی لەگەڵ بێت لەقۆڵەكان و مل و شانەكان و گەدە.

4- هەناسەتوندی: - پێش شەش مانگ لەتووشبوون بەجەڵتەی دڵ مرۆڤ هەست بە هەناسەتوندی بەردەوام دەكات لەگەڵ هەستكردن بەبێ توانایی بۆ هەڵمژینی هەوای پێویست و ئەوەش دەبێتە هۆی گێژبوون و تێكچوونی هاوسەنگی.





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad