ZNA- هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت ئەمرۆ رێككەوتنی ئاڵوگۆركردنی بەندكراوەكانیان لەگەڵ ئەمریكا جێبەجێ دەكرێت.
ناسر كەنعانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمرۆ دووشەممە١٨ی ئەیلوول لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند ئەمرۆ بەشێك لە پارە بلۆكەكراوەكانیان بۆ گەراوەتەوەو ھەر ئەمرۆ دووشەممەش رێككەوتنی ئاڵوگۆری بەندكراوەكانیان لەگەڵ ئەمریكا جێبەجێ دەكرێت. بەگوتەی كەنعانی پێنج بەندكراوی ئەمریكی رەوانەی وڵاتی قەتەر دەكرێن و لەبەرانبەریشدا سێ ھاووڵاتی ئێرانی كە لەئەمریكا بەندكراون، ئازاد دەكرێن.
ئەم هەواڵە 58جار خوێندراوەتەوە |