ZNA: هەولێر ١. دابهزاندنی فشاری خوێن لەڕێگای فراوانکردنی بۆریەکانی خوێن .
٢. بەهێزکردنی تەندروستی دڵ: بە هۆی کەمکردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزاندی فشاری خوێن، بۆیە یارمەتی خۆپاراستن دەدات له جهڵتهی دڵ و مێشک و نهخۆشی تهسک بوونهوهی خوێنبهرهکان.
٣. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ دەدات.
٤. سوودی هەیه له چارەسەری کۆکە و پژمین و کەمکردنەوەی بەڵغەم و پاککردنەوەی کۆئەندامی هەناسە لە کاتی پەتا و هەوکردن.
٥. بەهێزکردن و چالاککردنی بەرگری جەستە، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و ماددە دژە ئۆکسانەکان و ماددە ڕیشاڵیەکان بێجگە لە ئاو.
٦. خۆپاراستن له چهندین جۆری شێرپهنجه بە تایبەت شێرپەنجەی کۆڵۆن.
٧. نههێشتنی دڵەکزێ و ئاوسانی سک و کەمکردنەوەی غازات و چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس.
٨. بههێزکردنی یادهوهری و زیاد کردنی ئاستی هۆرمۆنی دڵخۆشی و چاککردنی مەزاج.
٩. بەسوودە بۆ پاراستنی تهندروستی پێست و گهش بوونهوهی و نههێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی دهم و چاو.
١٠. یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکرەی خوێن.
١١. پاراستنی تەندروستی ددان و ناودەم.
١٢. کەمکردنەوەی ئازاری جومگە و ئێسک وهەندێک جۆری سەرئێشە.
ئەم هەواڵە 49جار خوێندراوەتەوە |