ZNA_ هەولێر شاخەوان عەبدوڵڵا رایگەیاند، فشارێکى زۆر کرا تا بە پارێزگابونى هەڵەبجە نەخرێتە بەرنامەى کارەوە، جەختیش دەکاتەوە لەوەى ئەمڕۆ دانیشتنى پەرلەمان بەڕێوەبچێت پڕۆژەیاساکە دەنگ دەهێنێت.
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عیراق ئەوەشی ڕاگەیاند: لۆبى دەکەن تا هەڵەبجە وەک 19 هەمین پارێزگاى عێراق بناسێنرێت و ئەوەشى وەک وەفایەکى کەم بەرامبەر هەڵەبجەییەکان وێنا کرد.
شاخەوان عەبدوڵا وتى: لەگەڵ بەشێکى زۆرى سەرکردەى لایەنە سیاسیی و فراکسیۆنەکان کۆبوینەتەوە تا بەشدارى دانیشتنى پەرلەمان بکەن و هەمو هیوایەکمان ئەوەیە کە ئەمڕۆ بتوانین ئەو دانیشتنە تێبپەڕێنین.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئێستا بەشێکى زۆرى فراکسیۆنەکان رازى بون بەشدارى کۆبونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى عێراق بکەن و دەنگ بە پڕۆژەیاساکە بدەن؛ جەختیش دەکاتەوە ئەگەر ئەمرۆ دانیشتنەکە ئەنجام بدرێت، پڕۆژەیاساکە دەنگ دەهێنێت هیچ لایەنێک ناتوانێت دژایەتى هەڵەبجە بکات.
ئەم هەواڵە 76جار خوێندراوەتەوە |