English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوایین زانیاری له‌ باره‌ی بۆردوومانكردنی فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له‌ سلێمانی
2023-09-18 [04:48 AM]

ZNA- هه‌ولێر


 

پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی كشتوكاڵی عه‌ربه‌ت كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان  "قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌ هه‌یه‌ و هێزێكی زۆری ئه‌منی و تیمه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌وێ كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌".

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن  "له‌ رێگه‌ی دوو درۆنه‌وه‌ هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت".

فرۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت پێشتر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كشتوكاڵی بووه‌، به‌ڵام پێش چه‌ند مانگێك هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان نۆژه‌نیان كردووه‌ته‌وه‌، بووه‌ته‌ جێگه‌ی مه‌شق و راهێنانی هێزێكی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ دوای كاتژمێر 4:00 به‌ درۆن هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شه‌ش كه‌س له‌ ریزه‌كانی هێزێكی یه‌كێتی له‌نێو ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چوار ئه‌ندامی هیزه‌ ئه‌منییه‌كانیش بریندارن.

له‌ ئێستادا  هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌ به‌ رۆژنامه‌نووسان ناده‌ن له‌ نزیكه‌وه‌ رووماڵی ئه‌و رووداوه‌ بكرێت.

 





ئەم هەواڵە 412جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad