English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
2023-09-18 [06:03 AM]

ZNA-ھەولێر


پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ موبایلیان دزی بوو.


بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی9ی2023، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوڵاتییه‌ك سكاڵای یاسایی‌ تۆماركرد كه‌ زیاتر له‌ 140 پارچه‌ی‌ جۆراوجۆری‌ موبایلی له‌دوكانه‌كه‌یدا لێ دزرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار لەلایەن  مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ دەستگیربكرێن. هه‌روه‌ها ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر پارچه‌ دزراوه‌كاندا.


ھەروەھا بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئێستادا تۆمەتباران (د، د، م - م، ف، خ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad