English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا نیشتیمانی زیاد دەبێت
2023-09-18 [06:16 AM]

ZNA-ھەولێر


بەهۆی بەرزبوونی پلەكانی گەرما خواست لەسەر كارەبا زۆر دەبێت و كێشەی زۆریشی بۆ هاووڵاتییان دروست دەكرد، بەڵام ئێستا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما خواست لە سەر کارەبایی نیشتیمانی کەم بۆتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیادی کردووە.


 ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبایی نیشتیمانی زیادی کردووە، لە وەرزی پایزدا رۆژانە ١٧ کاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان دەدرێت، خواست لەسەر کارەبایی نیشتیمانی ئێستا گەیشتۆتە چوار ھەزار مێگاوات کارەبا، لە کاتێکدا تێکرایی بەرھەمی ئێمە سێ ھەزار و ٥٠٠ مێگاواتە و ھندێک کاتیش زیاتر دەبێت.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بەهۆی نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا، لۆدی سەر كارەبای نیشتیمانی كەم بووەتەوە، وێستەگەكانی كارەبا بەشێوەیەكی باشتر كارەبا بەرهەم دێنن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 346جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad