ZNA- هەولێر
یەكێتیی ئەوروپا لە بڕیاری ئێران بۆ ھەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی ژمارەیەك پشكێنەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نیگەرانە.
یەكێتیی ئەوروپا لە راگەیاندراوێكدا داوا نیگەرانی خۆی لە دوا بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران دەڕبری.
لەراگەیاندراوەكەدا ھاتووە كە بەتووندی نیگەرانی ئەو بڕیارەی ئێرانن كە مۆلەتی پشكێنەرە بەئەزموونەكانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ھەڵوەشاندووەتەوە. یەكێتیی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكات بە پەلە پێداچوونەوە بە بڕیارەكەیدا بكات، چوونكە بڕیارەكە كاریگەری راستەوخۆ لەسەر چاودێرییەكانی ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە ئێران دەبێت.
ئەم هەواڵە 73جار خوێندراوەتەوە |