ZNA- هەولێر
دۆناڵد تەسک سەکردەی دیاری ئۆپۆزیسۆنی پۆڵاند رایگەیاند، لەساڵی 2021 وە بەرپرسان و کونسوڵخانەکانی پۆڵندا لەچەندین وڵات ڤیزایان بە 250 هەزار کەس داوە کە دواتر ئەو کەسانە لە ئەوروپا بونەتە پەنابەر.
هاوکات میدیاکانی پۆڵندا باس لەوەدەکەن، لەرێگەی فرۆشتنی ڤیزا بەپارە لەهەریەکە لە وڵاتانی هندستان و فلیپین و وڵاتانی عەرەبی، کونسوڵەکانی پۆڵندا ملیۆنان دۆلارییان بۆ خۆیان کۆکردووتەوە و سەدان هەزار پەنابەری نایاسایشیان هێناوەتە ئەوروپاوە. دۆسیەکەشیان وەک گەورەترین ئابڕووچونی پۆڵندا لەم سەدەیە وەسفکردووە
لەوبارەیەوە، ئەندریا دودا سەرۆکی پۆڵندا ئاشکرایکرد، چاوەڕواننی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی فرۆشتنی ڤیزا بەپارە لەلایەن کونسوڵخانەکانی پۆڵندا لەجیهاندا دەکەن، سەرپێچیکارانیش بەتوندی سزادەدەن.
ئەم هەواڵە 64جار خوێندراوەتەوە |