English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا: سبەی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەستپێدەکات
2023-09-18 [10:10 AM]

ZNA- هەولێر


وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە گشتاندنێکدا رۆژی دووشەممە (18ـی ئەیلوولی 2023) رێنمایى ژمارە 10ـى ساڵی 2023ـی تایبەت بە رێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستانى ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کردووە.

بۆ ئەم مەبەستە لە سبەی سێشەممە (19ـی ئەیلوولی 2023) پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکات.

بۆ خوێندنەوەی رێنماییەکە، ئێرە کلیک بکە.

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا لە (5 تا 14)ـی ئەم مانگە، دەرگای پێشکەشکردنی بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە رێگەی زانکۆلاینەوە بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) کردەوە.

لە کۆتایی مانگی رابردوو، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نمرەی 47 هەزار و 629 دەرچووی پۆلی 12ـی زانستی، وێژەیی و پیشەیی رادەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بە مەبەستی وەرگرتنیان لە چوارچێوەى سیستمى زانکۆلاین بۆ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان، کە ئەو دەرچووانە بەشێوەیەکی ئازادانە دەتوانن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان داواکاری وەرگرتن بۆ خوێندن پێشکەش بکەن.

رۆژی پێنجشەممە (17ـی ئابی 2023)، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوولی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی  بە هەموو لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەییەکان راگەیاند، کە لە کۆی 103 هەزار و 916 بەشداربوو لە تاقیکردنەوەکاندا، رێژەی دەرچوون گەیشتە 45.89%.





ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad