English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیئۆڵ: بەسەرکەوتوویی پارەکانی ئێران گواسترایەوە بۆ وڵاتی سێیەم
2023-09-19 [09:37 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ سێشەممە، 19/9/2023، کۆریای باشوور ڕایگەیاند، پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە وڵاتەکەی بەسەرکەوتوویی گواستراوەتەوە بۆ وڵاتی سێیەم، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەو فڕۆکەیەی زیندانییە ئەمەریکییەکانی تێدابووە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەرەو ئەمەریکا بەرێ کەوتووە.

ئاژەنسی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، پێشتر فڕۆکەیەک کە لەلایەن قەتەرەوە نێردراوە، پێنج ئەمەریکییەکە و دوو کەسوکاریان لە تاران گواستەوە دەرەوەی ئێران، دوای ئەوەی هەردوولا پشتڕاستیان کردەوە کە شەش ملیار دۆلار لە کۆریای باشوورەوە گواستراوەتەوە بۆ هەژمارێکی قەتەری.

 وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باشوور لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، " ئەو پارانەی ئێران کە بەهۆی سزاکانەوە لە کۆریای باشوور بلۆککراون، بە سەرکەوتوویی گواسترانەوە بۆ وڵاتی سێیەم لە ژێر هەماهەنگییەکی نێوان وڵاتانی پەیوەندیداردا".

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارە ئەو پارەیە لە قەتەر بۆ خۆراک و دەرمان و کەرەستەی مرۆیی تر خەرج بکرێت.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "حکومەتەکەمان پێشبینی دەکات پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمان باشتر بێت لەسەر گواستنەوەی پارە بلۆککراوەکان"، سوپاسی حکومەتەکانی قەتەر و سویسرای کرد بۆ رۆڵی بنیاتنەریان لە چارەسەرکردنی کێشەکەدا.

 قەتەر نێوەندگیری کرد لە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێراندا بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوە ئەمەریکییەکان، لەکاتێکدا سویسرا هاوکاری گواستنەوەی پارەکەی لە کۆریای باشوورەوە بۆ قەتەر کرد. سویسرا نوێنەرایەتی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا دەکات لە تاران، چونکە ئەمەریکا و ئێران پەیوەندی دیپلۆماسییان نییە.





ئەم هەواڵە 241جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad