English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆشکی سپی سزای بەسەر ئەحمەدی نەژاد دا سەپاند
2023-09-19 [09:47 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا سزای بەسەر ئەحمەدی مەحموود نەژاد سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێراندا سەپاندووە.

بایدن لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەپاندنی ئەو سزایانە بە هۆی تێوەگلانیان لە دەستگیرکردنی نایاساییدا هاتووەتە ژێر یاسای لێڤینسۆن.

ڕاگەیاندنی ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە هات کە دوو وڵات بە نێوەندگیری قەتەر زیندانییەکان و پارەبلۆککراوەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەم سزایانە لە پاشخانی تۆمەتبارکردنی ئێران بە "فێڵ" لە دۆسیەی ڕۆبەرت لڤینسۆن، ئەندامی پێشووی مەکتەبی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی (FBI) کە لە ژێر بارودۆخێکی پڕ لە نهێنیدا لە دوورگەی کیش لە ئێران لە ساڵی 2007ەوە بێسەروشوێن بوو، ئەوان گریمانەی مردنی دەکەن، لە کاتێکدا ئێران پشتڕاستی کردەوە کە پێشتر خاکی ئەوانی بەجێهێشتووە.

ئاژانس فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی ئەمەریکییەوە ڕایگەیاندووە، "ئەمریکا هەرگیز چاوی لە دۆسیەی ڕۆبەرت لڤینسۆن داناخات" و داوا لە ئێران دەکات ڕاپۆرتێکی تۆکمە لەسەر ئەوەی ڕوویداوە دەربکات.

دۆسیەی لێڤینسۆن کە لە ماوەی سەرۆکایەتی جۆرج بوشدا ڕوویدا، یەکێکە لە پڕ نهێنیترین حاڵەتەکانی دیارنەمانی هاووڵاتی ئەمەریکی لە وڵاتێکی نەیاردا.

ئاسەواری لیڤینسۆن لە مانگی ئازاری 2007 لە دوورگەی کیش ون بوو، کە لە پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوەدا بە بەراورد بە باقی خاکی ئێران نەرمترە، کە دەوترێت لێڤینسۆن لێکۆڵینەوەی لە دۆسیەیەک کردووە سەبارەت بە پیشەسازی جگەرەی ساختە.

بەڵام ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمەریکی لە ساڵی 2013دا بڵاویکردەوە، لیڤینسۆن کە ساڵانێک لەمەوبەر لە FBI خانەنشین بووبوو، کار بۆ سی ئای ئەی دەکات و بە ئەرکێک چووەتە ئێران و ئامانجی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری بووە لەو بارەیەوە.





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad