ZNA - ههولێر
سەرۆکی ئێران رەتیکردەوە وڵاتەکەی لە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکراینادا یارمەتیی رووسیای دابێت و، درۆنی بۆ سوپای رووسیا ناردبێت. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمریکا، تۆمەتباری دەکات بەوەی درۆنی بۆ رووسیا ناردووە و یارمەتیشی داوە لە دروستکردنی درۆندا.
رۆژی دووشەممە، 18ـی ئەیلوولی 2023، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەڤانانی گوت "ئێمە دژی ئەو شەڕەین لە ئۆکراینا".
رەئیسی وتیشی، وڵاتەکەی ئامادەیە نێوەندگیری لەنێوان رووسیا و ئۆکراینادا بکات.
باسی لهوهش كرد؛ پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان تاران و مۆسکۆدا هەیە، بەڵام لەوەتەی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەستیپێکردووە، ئێران هیچ چەکی بۆ رووسیا نهناردوه.
باسی لهوهش كرد، "ئەگەر ئەوان (ئەمریکا) بەڵگەیان هەیە کە ئێران دوای دەستپێکردنی شەڕ، درۆنی بۆ رووسیا ناردبێت، دەبێت بیخەنەڕوو."
رووداو
ئەم هەواڵە 43جار خوێندراوەتەوە |