English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەولێر... شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە
2023-09-19 [02:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.9.19، بە ئامادەبوونى، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بریکاری وەزارەتی بازرگانی و ژمارەیەکى تر لە کونسڵ و نوێنەری وڵاتان و پیاوانى کار و جوتیاران،  شەشەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە پێشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە بەشدارى (19) وڵات و (224) کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنەری کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک و ئاژەڵداری بیانی و ناوخۆیی کرایەوە.

ئامانج لە كردنەوەی پیشانگاکە، زیاتر ئاشناکردنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەكانە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەو هاوڵاتیە بیانیانەی كە سەردانی ئەم پێشانگایە دەكەن، بڕیارە پیشانگاکە بۆ ماوەی (3) رۆژ بەردەوام بێت، لە کاتژمێر 11ی بەیانی تاکو 7ی ئێوارە.





ئەم هەواڵە 301جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad