ZNA - هەولێر
گوتەبێژی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران بڕیاری دەركردنی ژمارەیەك پشكێنەری ئەژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەكارێكی دروست ناو دەبات.
ئەبوڵفەزل عەمویی گوتەبێژی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی لە پەرلەمانی ئێران ئەمرۆ سێشەممە رایگەیاند وڵاتانی ئەوروپایی بەرانبەر پرسی ئەتۆمی ئێران ھەڵوێستی سیاسیان ھەیە.
عەموویی دڵێت وڵاتانی ئەوروپایی ئامادە نین پرۆسەكە بەشێوەی تەكنیكی لەنێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەرێوەبچێت، ھەربۆیە ئەو بەرپرسەی ئێران نوێنەكردنەوەی مۆلەتی مانەوە بۆ ژمارەیەك پشكێنەری ئاژانس بە كارێكی دروست و وەكوو كاردانەوەی گونجاو نێو دەبات.
ئەم هەواڵە 43جار خوێندراوەتەوە |