English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو کۆدەبێتەوە
2023-09-19 [02:55 AM]

​ZNA - هەولێر


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دانیشتنی فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره‌ی 16ی وه‌رزی دووه‌می ساڵی دووه‌می یاسادانانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر 1:00ی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 21ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ 18ی ئه‌یلوول، دانيشتنى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو و یه‌كێك له‌ خاڵه‌كانی كارنامه‌كه‌ بریتی بوو له‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هێنانه‌كایه‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، به‌ڵام به‌هۆی به‌رهه‌ڵستی ژماره‌یه‌ك به‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ كوتله‌ شیعه‌كان، ئه‌و بڕگه‌یه‌ له‌ كارنامه‌كه‌ لادرا و دواى خوێندنه‌وه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك هه‌مواری پڕۆژه‌ یاسا، دانیشتنه‌كه‌ بۆ ئه‌مڕۆ 19 مانگ دواخرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆش دانیشتنه‌كه‌ به‌ڕێوه‌نه‌چوو.





ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad