English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ بەهێزكردنی بەرگری منداڵ چی بكرێت باشە ؟؟
2023-09-19 [10:20 AM]

ZNA: هەولێر


زۆر لە دایكان و باوكان بەردەوام دەڵێن بەرگری منداڵەكەم كەمە یان مەناعەی نیەو زوو زوو نەخۆش دەكەوێت و درەنگ چاك دەبێتەوە؛ بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری منداڵان و پاراستنی لە نەخۆشی ئەم بابەتە گرنگترین ڕێنمایی پزیشكی و باشترین جۆرەكانی خۆراك دەخاتە ڕوو. باشترین جۆرەكانی خۆراك

 

: سیستەمی خۆراكی تەندروست پێویستە هەموو پێكهاتووە گرنگەكانی تێدا بێت لە پڕۆتین و كاربۆهیدرات و چەوریە بەسوودو ڤیتامین و كانزاو ڕیشاڵ و ماددە دژە ئۆكسانەكان، بەڵام هەندێك جۆریان ڕۆڵێكی گرنگتریان هەیە كە ئەمانەن :

1. ئۆمێگا سێ : ماسی سەلەمۆن و سەردین و چەرەزو گوێزو دەنكی كەتان و زەیتی زیتون.

2. زینك : گۆشت و جگەرو هێلكەو دانەوێڵە تەواوەكان.

3. ماددەی بایۆڤلاڤینۆید : هەنارو پیازی سوورو شووتی و شاتوو و میوە مزرەمەنیەكان و بیبەر.

4. ڤیتامین A : جگەرو میوەو سەوزەی ڕەنگ پڕتەقاڵی و زەرد وەك گێزەرو پرتەقاڵ و كاڵەك و هەرمێ و هەڵوژەی زەردو گوێزو هەنجیرو شلیك.

5. ڤیتامین B2: جگەرو سەوزە گەڵا تۆخەكان و دانەوێڵە تەواوەكان.

6. ڤیتامین B6 : گۆشت و زەردێنەی هێلكەو مۆزو پاقلەمەنیەكان و دانەوێڵە تەواوەكان.

7. ڤیتامین C : میوە مزرەمەنیەكان و شلیك و كاڵەك و بیبەری سەوز.

8. ڤیتامین E : زەیتی زەیتون و گوڵەبەرۆژەو چەرەزو سەوزە گەڵا تۆخەكان و دانەوێڵە تەواوەكان.

9. ڤیتامین D : شیرو ماسی سەلەمۆن و تونەی سوورو زەردێنەی هێلكەو پەنیرو جگەری مانگاو مەڕ، بەڵام چوونە بەر هەتاو گرنگترین سەرچاوەیە ڕۆژانە یەك سەعات لە نێوان سەعات (10) ی بەیانی بۆ (4) ی عەسر

 

. (د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك)





ئەم هەواڵە 82جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad