English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسییەكانی شەكرە لەسەر ئافرەتانی دووگیان
2023-09-19 [12:24 PM]

ZNA: هەولێر


پێویستە شەكرە لە ئافرەتانی دووگیاندا كۆنتڕۆڵ بكرێت، چونكە دەبێتە هۆی ڕێگرتن لە مەترسی لەبارچوون یان لە دایكبوونی كۆرپەلەیەكی مردوو، دەشڵێت: دەبێتە هۆی ڕێگری لە تووشبوونی كۆرپەلە بە هەناسەتوندی و دابەزینی ڕێژەی شەكر لە خوێنی كۆرپەلەدا.

ئافرەتانی تووشبوو بە شەكرە لە جۆری یەكەم یان دووەم لەكاتی دووگیانیدا ڕووبەڕووی كێشەیەكی دیكە دەبنەوەو مەترسی ئەوەیان بۆ زیاد دەبێت، كە ئاخۆ ئەو نەخۆشییە كاریگەری بۆ سەر خۆیان و كۆرپەكەیان هەیە یان نا؟ بۆچی پێویستە كۆنتڕۆڵی شەكرە لە ئافرەتانی دووگیاندا بكرێت ؟ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكرەی خوێن لە كاتی دووگیانیدا باشترین ڕێگەیە بۆ ڕێگرتن لە كێشەكانی نەخۆشی شەكرە لەسەر كۆرپەلە، كە ئەمانەن:

1. ڕێگرتن لە مەترسی لەبارچوون یان لەدایكبوونی كۆرپەلەیەكی مردوو، كە ئەوانە دوو مەترسی گەورەن لەبارەی دووگیانی و نەخۆشی شەكرەوە.

2. ڕێگرتن لە مەترسییەكانی زوو لەدایكبوون، هەرچەند باشتر كۆنترۆڵی ئاستی شەكرەی خوێن بكرێت ئەگەری زوو لەدایكبوون كەمتر دەبێتەوە.

3. ڕێگرتن لە تووشبوون بە كەموكوڕی زگماكی، ئەگەر كۆنتڕۆڵی ئاستی شەكرەی خوێن بكرێت لە سەرەتای دووگیانیدا، ڕێگرییەكی زۆر لە درووستبوونی كێشەی زگماكی لە كۆرپەلە دەكرێت، بە تایبەتی ئەوانەی پەیوەستن بە مێشك و بڕبڕەی پشت و دڵەوە.

4. ڕێگرتن لە زیاد گەشەكردنی كۆرپەلە، ئەگەر بە باشی كۆنترۆڵی شەكرە نەكرا، گلوكۆزی زیاد لە ڕێگەی وێڵاشەوە دزە دەكات و پەنكریاسی كۆرپەلە هان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی ئەنسۆلینی زیاترو ئەوەش وا دەكات، كە قەبارەی كۆرپەلە زۆر گەورە بێت و كێشەی لەدایكبوونی بۆ دروست بێت و بە لەدایكبوونی ئاسایی زیانی بەركەوێت.

5. ڕێگرتن لە دروستبوونی كێشە بۆ دایك، كۆنتڕۆڵكردنی شەكرە مەترسییەكانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن و ژەهراویبوونی دووگیانی زیاد دەكات.

6. ڕێگرتن لە كێشە بۆ كۆرپەلە، وەك هەناسە توندی و دابەزینی رێژەی شەكر لە خوێنی كۆرپەلەدا.

7. كۆنتڕۆڵكردنی شەكرە یاریدەرە بۆ ئاستێكی ئاسایی شەكرەو كالیسیۆم و مەگنسیۆمی خوێنی كۆرپەلەو پاراستنی لە زەردوویی لە دوای لەدایكبوون

 

. (د. دیمەن حوسێن – پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆكی)





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad