English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م ساڵ باران بارین زووتر ده‌ست پێده‌كات
2023-09-19 [03:34 AM]

ZNA- هه‌ولێر


عەلی جابر زەیادی، شارەزای بواری كەشناسی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: پێشبینی دەكرێت وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ زوو دەستپێبكات، چونكە نیمچە دوورگەی عەرەبی بەركەوتەی ئەو دیاردەیە دەبێ كە بە دیاردەی “سوپەر ئێل نینۆ” ناسراوە.


زەیادی  گوتی: دیاردەی سوپەر نینۆ بۆ ئەمساڵ لە جاران بەهێزتر دەبێت و دەبێتە هۆی گەرمبوونی بوونی ئاوی زەریاكان و دەریای عەرەبی .


ئاماژەی بەوەشكرد، شێوەی وەرزی بارانبارینی زستانە یەكێك دەبێت لە باشترینەكانی بیست ساڵ لەمەوبەر، ڕەنگە شارە جیاوازەكانی عێراقیش شایەتحاڵی بارانبارین بن كە لە دەوروبەری مامناوەند بێت و لە هەندێك شوێنیش زیاتر بێت.


گوتیشی: بارانبارین لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو واتە تشرینی یەكەم دەستپێدەكات .





ئەم هەواڵە 55جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad