English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش تۆڕێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەکەن
2023-09-19 [04:14 AM]

ZNA-ھەولێر


لە هەولێر هێزەکانی ئاسایش سێ تۆمەتباری مەترسیداریان دەستگیرکرد کە پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتبی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی كردەوە: "رۆژی 19ی9ی2023، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاساییش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر و کەرکووک توانیان سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیر بکەن."

ئاماژە بەوەش دراوە: "ئەو تۆمەتبارانە پێشینەی تاوانیان هەیە و کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن."

روونیشکراوەتەوە: "بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختە و ژمارەی ئۆتۆمۆبیلی ساختە لەگەڵ روومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر)دەستی بەسەردا گیرا."

جەختیشکراوەتەوە كە تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.





ئەم هەواڵە 145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad