English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ کۆنگرێسمانی ئەمەریکا نامەیەک لەبارەی هەرێمی کوردستان دەدەنە بایدن
2023-09-19 [04:18 AM]

ZNA-ھەولێر


سێ ئەندامی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران، لە نامەیەکی فەرمیدا داوا لە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکەن، کە هەموو هەوڵەکانی بخاتە گەڕ لە مەڕ کۆتایهێنان بەو مامەڵەی کە بەرامبەر هەرێمی کوردستاندا دەکرێت.

نامەکە رۆژی دووشەممەی رابردوو بە هاوبەشی نووسراوە، لە لایەن کونگرێسمان مایکڵ واڵتز و مایکڵ مەکۆڵ و جۆو ویڵسنی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بە فەرمی ئاراستەی سەرۆکی ئەمەریکا کراوە.

کۆنگرسێمانەکان بۆ بایدن نووسیویانە: "داوات لێدەکەین کە هەموو هەوڵێک بدەیت بۆ کۆتاییهانن بەو مامەڵە قبوڵنەکراوەی دەرهەق بە هاووڵاتییانی کوردی ‌عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت".

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا رۆڵی مێژووی و پشتیوانیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا بەبیر بایدن دەهێننەوە و وەک هاوپەیمانێکی جێگەی متمانەی ئەمەریکا ناوزەدی دەکەن و گلەیی لەو فشارە سیاسیی و ئابووری و یاسایانە دەکەن کە دژ بە هەرێمی کوردستان دەکرێت.

هەروەها ئەو ئەندامانە داوا لە جۆو بایدن دەکەن کە "ستراتیژێکی نوێ بۆ عێراق" دەبڕێژرێت و گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشانە بکات لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ نیویۆرک و بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان.





ئەم هەواڵە 91جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad