English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ئەنجوومەنی وەزیران دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
2023-09-19 [04:21 AM]

ZNA-ھەولێر


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، سێ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش (گوللـەنەبڕ)ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2023، فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "بەپێی فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، کە لە 29/8/2023 بڵاوی کردووەتەوە، لیژنەى فرۆشتن لە سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، سێ ئۆتۆمبێلی جۆرى لاندکرووزەرى زرێپۆش (درع)، لە ڕۆژى دووشەممە 2/10/2023، لە کاتژمێر 12ـى نیوەڕۆ لە هۆڵی یەکى شوبات دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە."

ئەم ئاگادارییەدا ئەم مەرجانەشی بۆ بەشداریکردن لە زیادکردنەکەدا خستووەتە ڕوو:

- دانانی چەکی پەسندکراو بە بڕی 26 ملیۆن و 400 هەزار دیناری عێراقی.
- ڕسوومات و خەرجیی ئەم ئاگادارییە دەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى زیادکردنەکەى بۆ دەردەچێت.
- فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکان بە شێوەى نەختینە (نەقدی) دەبێت و دینارى عێراقی بەکار دێت.
- دەبێت بەشداربوو مۆڵەتی ڕێگەپێدانی بەکارهێنانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەى هەبێت لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە.





ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad