English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەوت خۆراك بۆ نەهێشتنی قەبزی
2023-09-19 [04:37 AM]

ZNA: هەولێر


1. تۆوی كەتان : بەگوێرەی توێژینەوەیەك دەركەوتووە تۆوی كەتان یارمەتی زیادكردنی كردنە دەرەوەی پاشەڕۆكان دەدات لە تووشبووانی قەبزی و كەسانی ئاساییش، جگە لەوەش بڕێكی زۆر لە ریشاڵەكان و ئۆمێگا 3 ی تێدایە، هەروەها پڕە لە مەگنسیۆم كە كانزاییەكی بەسوودە بۆ لابردنی قەبزی.

2. پڕۆبایەتیكەكان : پڕۆبایەتیكەكان بەكتریای سوودبەخشی نێوپۆشی گەدەن و یارمەتی رێكخستی تەندروستی و جوڵەی ریخۆڵەكان دەدەن، بەگوێرەی (11) لێكۆڵینەوە دەركەوتووە قەبزی ناهڵێت، ماست و شیرەمەنییەكان لە باوترین خۆراكە دەوڵەمەندەكانن بە پڕۆبایەتیكەكان.

3. ئاو : جگە لە خواردنی ئەو خۆراكانەی بە ریشاڵەكان دەوڵەمەندن، زۆر خواردنەوەی ئاو بەشێكی گرنگە لە چارەسەركردنی قەبزی، لە توێژینەوەیەكدا كە لەسەر (11) هەزار ئەمریكی ئەنجامدراوە، دەركەوتووە كەمخواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی قەبزی.

4. مۆزی پێگەیشتوو : زۆربەی خەڵكی مۆز دەخۆن، چونكە جەوی مرۆڤ خۆش دەكات و بێئاگان لەوەی كە مۆزی پێگەیشتوو جەنگ دژی قەبزی بەرپا دەكات، بەڵام ئاگاداربن مۆزی سەوز رەنگە ببێتە هۆی قەبزی.

5. كێوی : ئەم میوەیە یارمەتیدەرە لە لابردنی قەبزی، بەجۆرێك توێژینەوەیەك دەریخستووە ئەو كەسانەی قەبزییان هەبووەو رۆژانە (2) كێوییان خواردووە، كەمتر پێویستیان بە بەكارهێنانی دەرمانە رەوانكەرەوەكان هەبووە، چونكە كێویییەك نزیكەی (2) گرام ریشاڵی تێدایەو بەشێكی پێویستی رۆژانە دابیندەكات.

6. خۆخ : خواردنی رۆژانە خۆخ وەك چارەسەرێكی درێژخایەنە لە ماڵەوە بۆ قەبزی، هەروەك لە توێژینەوەیەك دەركەوتووە ئەوانەی خۆخ دەخۆن، رێژەی قەبزییان بە رێژەی لە (25%) كەمدەكات.

7. كەپەكی گەنم : كەپەكی گەنم بەو لایەی دەرەوەی گەنم دەوترێت كە دایدەپۆشێت و زۆربەی سوودەكانی گەنم لەو لایەدایە، تەنیا چارەكە فنجانێك نزیكەی (6.2) گرام ریشاڵەكان و (31) كالۆری تێدایە، بەمەش ئەگەری قەبزی كەمدەكاتەوەو یارمەتی تووشبووانی دەدات.





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad