English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێترین زانیاری له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راده‌گه‌ینێت
2023-09-19 [05:43 AM]

ZNA- هه‌ولێر


گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خسته‌ڕوو، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا تاوتوێ ده‌كرێت.

پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ڕاشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سه‌ردانی شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت بۆ به‌غدا.

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، پێشه‌وا هه‌ورامانی به‌ (كوردستان تیڤی) گوت: چاوه‌ڕێی ناردنی بڕی پاره‌كه‌ی به‌غدا ده‌كه‌ین و هه‌ركاتێك پاره‌كه‌ گه‌یشت، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به ‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێرێ یه‌كشه‌م له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی 2 تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت، واتا بۆ هه‌ر مانگێك بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ده‌نێردرێت.

ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ رۆژی پێنجشه‌می هه‌فته‌ی ڕابردوو شاندێكی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ری پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدای كردبوو.

مه‌سرور بارزانی و شاندی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ سه‌ردانه‌كه‌دا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ باڵاكانی عێراق ئه‌نجام دابوو، دوای كۆبوونه‌وه‌كانیش، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند: دوو پێشنیاری درێژخایه‌ن و كورتخایه‌نمان بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان خستۆته‌ڕوو و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقیش پاڵپشتی خۆیان بۆ پێشنیاره‌كان ده‌ربڕیوه‌.

  •  




ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad